میحرابی نزا‌و پاڕانه‌وه له دیوانی ئیلاهی دا
میحرابی نزا‌و پاڕانه‌وه له دیوانی ئیلاهی دا ن. سروشت به‌رزنجی
نزا‌و پاڕانه‌وه یه‌كێكه له سیفه‌ته به‌رزو پیرۆزه‌كانی به‌نده، كه ئاسووده‌یی به ده‌روون ده‌به‌خشێت‌و ده‌بێته ده‌ستمایه‌ی به‌ره‌كه‌ت‌و دڵ ئارامی بۆی وه هه‌میشه‌و هه‌موو سات داواكردنی له‌خوایه‌و پشت هه‌ر به ئه‌و ده‌به‌ستیبَت‌و داوای لێخۆشبوون‌و دامه‌زراوی هه‌ر له په‌روه‌ردگاری ده‌كات، خوای گه‌وره له‌په‌یامه پیرۆزه‌كه‌ی دا ده‌فه‌رمووێت:" [وَإذا سَاألَكَ عِبادي عَني فإني قَريب.......لَعَلَكُم يَرشُدون].
واته: هه‌ركاتێك به‌نده‌كانم له‌باره‌ی من پرسیارت لێ ده‌كه‌ن، ئایا من دوورم لێیانه‌وه یان نزیك ،ده‌بێت بزانن من زۆر نزیكم لێیانه‌وه، به‌هاناو پاڕانه‌وه‌ی دوعاكانیان دێم‌و وه‌لاَمیان ده‌ده‌مه‌وه، ده‌با ئه‌وانیش فه‌رمان‌و داخوازی من وه‌لاَم بده‌نه‌وه‌و فه‌رمانه‌كانم پشت گوێ نه‌خه‌ن‌و باوه‌ڕی پته‌ویان به‌من هه‌بێت..
خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت:" [وَقال رَبكم ادعونی ......خلون جهنم داخرین]...
واته:په‌روه‌ردگارتان فه‌رمووی:" (داوا له‌من بكه‌ن‌و له‌من بپاڕێنه‌وه منیش وه‌لاَمتان ده‌ده‌مه‌وه بێ گومان ئه‌وانه‌ی خۆبه‌گه‌وره ده‌زانن له‌په‌رستنمدا به‌ته‌نها، به‌سه‌ر شۆڕی‌و بچووكی ده‌چنه دۆزه‌خه‌وه ).
سه‌رداری مرۆڤایه‌تی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) له فه‌رمووده‌یه‌كی جوانی دا ده‌فه‌رمووێت ((إنَ رَبُكُم تَبارَكَ وَتَعالی حیُ كریم یستَحی من عَبدِهِ إذا رَفَعَ یدَیهِ الید ان یردُهُما صغرا))
واته:" په‌روه‌ردگاری پاك‌و به‌رزی ئێوه به‌شه‌رم‌و به‌ڕێزه شه‌رمی لێ دێت كاتێك به‌نده‌یه‌كی هه‌ردوو ده‌ستی بۆ به‌رزبكاته‌وه‌و بپاڕێته‌وه كه به‌بێ ئومێدی‌و به‌به‌تاڵی بیگه‌ڕنێته‌وه..
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان(صلی الله علیه وسلم)له‌فه‌رمووده‌یه‌كی تردا ئاگادارمان ده‌كاته‌وه‌و ده‌فه‌رمووێت:" ((ئه‌وه‌ی له خوا نه‌پاڕێته‌وه، خوا لێ ی توڕه‌یه )).
بۆیه پێویسته ئێمه‌ی بڕواداریش نزا‌و پاڕانه‌وه‌مان ته‌نها‌و ته‌نها له خوای په‌روه‌ردگار بێت‌و بێجگه له خوای گه‌وره له‌كه‌سی تر داوا نه‌كه‌ین چونكه ده‌بێت ئه‌وه بزانین كه دڵی نه‌وه‌كانی ئاده‌م نێوان هه‌ردوو په‌نجه‌ی ڕه‌حماندایه وه ده‌توانێت به‌ویستی خۆی بیگۆڕێت .
وه‌ك پێغه‌مبه‌رمان(صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رمووێت:" ((قُلوب بَنی آ‌دَم كلها بَینَ إصبعین مِن أصابع الرحمن كقلب واحد یصرفهُ مِن حیپُ یشا‌ء )).
واته: دڵی هه‌موو نه‌وه‌كانی ئاده‌م له‌نێوان په‌نجه‌كانی خوای گه‌وره‌دایه وه‌ك دڵێك وایه به‌ویستی خۆی ده‌یگۆڕێت به‌هه‌رشێوه‌یه‌ك بیه‌وێت )هه‌ربۆیه خۆشه‌ویستمان هه‌میشه ده‌یفه‌رموو((یاموقَلیبَ القلوب پَبِت قَلبی عَلی دینِك))واته: ئه‌ی گۆڕه‌ری هه‌موو دڵه‌كان دڵم دامه‌زراو‌و جێگیر بكه له‌سه‌ر ئایینه‌كه‌ت).
هه‌ریه‌ك له ئێمه‌ش ئه‌م نزا شیرینه وێردی سه‌ر زمانمان بێت‌و به‌م نزا جوانه له خوای گه‌وره بپاڕێینه‌وه تا خوای گه‌وره به لوتف‌و كه‌ره‌می خۆی گیان‌و ده‌رونمان دامه‌زراو بكات‌و به‌نوری خۆی دڵه‌كانمان ڕووناك بكاته‌وه .
پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان(صلی الله علیه وسلم) له فه‌رمووده‌یه‌كی شیرینی دا باسی كاریگه‌ری نزا‌و پاڕانه‌وه‌مان بۆده‌كات‌و ده‌فه‌رمووێت:"((ما مِن مُسليمِ يَدعوا ألله بِدَعوَةِ لَيسَ فيها إثم وَلا قُطيعَةُ رَحم إلا أعطاهُ ألله بِها إحدى ثَلاث، إما أن تَجعَل لَهُ دَعوَتهُ وَ إما أن يَدَخرها لهُ في الأخرة، وَ إما أن يُصريفُ عَنهُ مِن السو‌ء مِثلَها وَ قالوا: إذا نٌكثِر؟ قال ألله أكثر)).
واته: هیچ موسڵمانێك نی یه كه بپاڕێته‌وه له خوای گه‌وره به‌داواكاری یه‌ك ئه‌گه‌ر تاوان‌و بچڕاندنی په‌یوه‌ندی خزمایه‌تی تیا نه‌بێت، خوای گه‌وره یه‌كێك له‌م سێ شته‌ی ده‌داتێ:" یان وه‌لاَمی پاڕانه‌وه‌كه‌ی بۆ پێش ده‌خات، یان بۆی هه‌ڵده‌گرێت بۆ پاداشتی قیامه‌ت، یان به‌ئه‌ندازه‌ی پاڕانه‌وه‌كه‌ی خراپه‌و به‌لاَی لێ دوور ده‌خاته‌وه، وتیان كه‌واته زۆر ده‌پاڕێینه‌وه، خۆشه‌ویستیش فه‌رمووی:" خوای گه‌وره زۆرتر پاداشتتان پێ ده‌به‌خشێت، هه‌ربۆیه سه‌روه‌ری مرۆڤایه‌تی (صلی الله علیه وسلم) سه‌راپای ژیانی نزا‌و پاڕانه‌وه بووه.

سه رجاوه
http://xezanebaxtawar.weebly.com/