وانە: جوگرافیای ئابووری
بابەت: دابەشکردنی
جوگرافیای سامانی ئاژەڵ (ل٨٩-٩٩)
میتۆد: پەزڵ,جیکسۆ
قۆناغ: ١٢
ی وێژەیی
ئامادەکار: ئاری بکر خـدر
لهلایهن مامۆستا فایهق سهعیدئاستی B+ پێدراوه
پێشەکی لهئایندهیهکی نزیکدا ئهم بابهته بهفایلی PDF بهردهستدهبێت
میتۆدی
پەزڵ یەکێکە لەو میتۆدانەی خوێدکار تییدا سەنتەر و بکەر و کارایە و بەرهەم هێنەری
فێرببوونە میتۆدی پەزڵ تەکنیکێکی فێربوونی هاوبەشە کە ململانێی ئیتنیکی لە نێوان منداڵانی قوتابخانەدا
کەمدەکاتەوە، فێربوونی باشتر بەرەوپێش دەبات، پاڵنەرەکانی خوێندکاران باشتر دەکات
و چێژ لە ئەزموونی فێربوون زیاد دەکات، ئەم میتۆدە دانراوی دەروونناسی ئەمریکی
ئیلیوت ئارۆنسۆنە و پێشینەیەکی باشی هەیە لە زیادکردنی دەرئەنجامە پەروەردەییە
ئەرێنییەکان وەک باشترکردنی ئەدای تاقیکردنەوەکان، کەمبوونەوەی ئامادەنەبوون، و حەزکردنێکی
زیاتر بۆ قوتابخانە.١
بەگشتی
سروشتی مرۆڤ بەو جۆرەیە گرووپە ئیتنیکییە جیاوازەکان زۆرجار هەوڵدەدەن لەکاتی
گرووپ سازیدا پێکەوە کۆببنەوە و گروپ لەسەر بنەمای ئەمە دروستبکەن واتا لەگەڵ هاو
ڕەگەز و هاوشاری و هاو زمان و هاو نەتەوە و هاو ئاینەکانی خۆیاندا پێڕ دروستدەکەن،
ئەمەش لەو وڵاتانەدا کە ئێتنیکی جیاوازی
زۆر تێدایە ئەگەرێکی چاوەڕوانکراوە زیاتر دەر دەکەوێت، لەکاتێکدا ئەمە دژی
پڕەنسیپی گروپسازییە، پڕەنسیپی دروست ئەوەیە گروپەکان دەبێت لە هەموو ڕوویەکەوە
تێکەڵ بن، بەو مانایەی لە هەر گرووپێکدا زۆرترین جیاوازییەکان کۆبکرێتەوە و
گرووپەکان لەپێکهێنانیاندا (ڕەگەز و زمان و نەتەوە و ئاین ...هتد)
جیاواز لەخۆبگرێت.
ئیلیوت
ئارۆنسۆن پێی وایە ئەم جیاکارییە کاریگەری نەرێنی لەسەر چالاکییەکانی ناو پۆل
دادەنێ، هەر بۆیە تەکنیکی پەزڵ ی خوێندکارەکانی لە زانکۆی تەکساس و زانکۆی کالیفۆرنیا داهێنا، ناونانی ئەم میتۆدە بەم ناوەوە
بۆ ئەوەدەگەڕێتەوە کە ئەندامانی گروپەکان هاوشێوەی پارچەکانی پەزڵ وەک گروپێکی
تێکهەڵکێش یەکتر تەواودەکەن.
لەلایەکی
ترەوە یەکێک لەگرفتەکانی کارکردن بە گروپ لە کۆمەڵگای ئێمەدا ئەوەیە
کەبەرپرسیارێتی کارەکان لە کاری بە گروپدا دەکەوێتە سەر شانی کەسێک یان دووان و
ئەوانی تر پاڵی لێدەدەندوە و خۆیان لەجێبەجێکردنی ئەرکەکان دەدزنەوە، یان وەک
ئەوەی لە دام و دەزگا حکومی و ناحکومی ڕێکخراو و پارتەکاندا ئەگەر بۆنی
بەرژەوەندییەک لەو ئەرکەدا بکرێت لەلایەن چەند کەسێکەوە قۆرخ دەکرێت، ئەم میتۆدە
چارەسەرە بۆ ئەو گرفتەش بەو پێیەی هەموو
خوێندکارێک بەرپرسیارێتی بەشێکی کارەکان هەڵدەگرێت، چونکە کارەکان لە گرووپەکاندا
دابەشدەکرێت، بەوپێیەی هەموو خوێندکارێک بەرپرسیارێتی بەشێکی کارەکان هەڵدەگرێت
چونکە ئەرکەکان لەگروپەکاندا دابەش دەکرێت و هەر گروپە چاوەڕوانی ئەوە لە
ئەندامەکانی دەکات لە کۆبوونەوەی گروپی پسپۆڕییەکاندا زانیاری نوێیان بۆ پەیدا
بکات(سەعید، ٢٠٢٢).
١. https//jigsaw.org
بەو
جۆرە سەرەڕای تاایبەتمەندییە باشەکانی ئەم میتۆدە بەپێچەوانە کردنەوەی شێوازی کاری
ئەم میتۆدە و زیادکردنی هەندێ شتی دیکە بەو شێوەیەی لێرەدا خراوەتە ڕوو گروپەکانی
چالاکتر کردووە، لەڕێکارەکانی ئەم میتۆدەدا دووجۆر گروپ هەیە(سەرەکی و پسپۆڕی)، لەڤێرژنە سەرەکییەکەی ئارۆنسۆندا گرووپەکان
تەنها یەک تەوەر وەردەگرن وو بەقوڵی گفتوگۆی لەسەردەکەن و لەگروپە پسپۆڕییەکاندا
لەسەر هەموو تەوەرەکان گفتوگۆ دەکەن، سوودی گروپە پسپۆڕەکان بۆ گروپە سەرەکییەکان
ئەوەیە نوێنەرەکان زانیارییان بۆ دەهێننەوە دەربارەی ئەو تەوەرانەی گروپەکانی تر
کاریان لەسەر دەکەن بۆئەوەی گروپی پسپۆڕەکان لەیەک بواردا قووڵ ببنەوە، لەم میتۆدەدا بەشێوەیەکی گشتی ئەندازەی 1.20 کارایی خوێندکار بەرزدەبێەوە، چونکە سەرەڕای
ئەو کارامەییانەی ئاماژەمان پێدا کار بە کۆمەڵێک ئامرازی فێربوونی گرنگ دەکرێت وەک
فیدباک، ئەرگۆمێنت، کارلێکی کۆمەڵایەتی، دیالۆگ، فێربوونی پێکەوەیی(سەعید، ٢٠٢٢).
میتۆدی
پەزڵ لەچین و یابان
ئەو
دوو وڵاتە کەبەشێکی سەرەکی و گرنگی بلۆکی ڕۆژهەڵات پێکدەهێنن لەبەرامبەر ئەمریکادا
و بگرە وڵاتێکی وەک چین کە تاکە
ڕکابەری
ئەمریکایە لە ئابوری و تەکنەلۆجیادا، ئەم میتۆدە زۆر بەکاردەهێنرێت لە
فێرگەکانیاندا، بۆنمونە یەک پرسیاری بیرکاری وەردەگرن و خوێندکارەکان هەوڵدەدەن
بەچەند ڕێگایەک وەڵامی بدەنەوە، واتا لەوانەی بیرکاریدا مامۆستا 6 پرسیاری جۆراوجۆر بەهەر گروپێک دەدات، دواتر
گروپە پسپۆڕەکان گفتوگۆ لەسەر وەڵامە دروستەکان دەکەن و لەوانەیە هەندێ گروپ هەمان
پرسیار بەچەند ڕێگایەک شیکار بکەن و دوای گفتوگۆکردن گروپەکان وەڵامەکانی خۆیان
دەخەنە ڕوو.
سودەکانی
·
تێکەڵکردنی فێرخوازان لە گروپدا، واتا
گروپەکان ئیتنیکی جیاواز پێکدەهێنن.
·
سوود وەرگرتنی گروپەکان لە ئاستی
جیاوازی یەکتر و تایبەتمەندی ئیتینیکی هەر یەکەیان.
·
کەمکردنەوە و بنبڕکردنی خۆدزینەوە و
قۆرخکاری.
·
لەم میتۆدەدا سەرەڕای تێکەڵکردنی
خوێندکارەکان دەیانکاتە خاوەنی کۆمەڵێک کارامەیی وەک: هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی، هاوخەمی، کارکردن بە
گروپ، ڕابەریکردن، پسپۆڕی، گەڕان بە دوای سەرچاوەکانی زانیاریدا، دیالۆگ،
بیروڕاگۆڕینەوە.
·
کارکردن بە کۆمەڵێک ئامرازی گرنگی وەک: فیدباک، ئەرگومێنت، کارلێکی کۆمەڵایەتی،
دیالۆگ، فێربوونی پێکەوەیی.
قۆناغەکانی
کارکردن
قۆناغی
یەکەم دوو ڕۆژ بەر لە خوێندنی وانەکە
·
بەلەبەرچاوگرتنی ژمارەی قوتابیان کە30 کەسن مامۆستا بابەتی وانەکە بەسەرئەم 5 تەوەردا دابەش دەکات بەم جۆرە:
١.مانگا.
٢.مەڕ
٣.بەراز.
٤.بزن.
٥.گامێش
.گیانەوەرەکانی کارکردن
·
30قوتابی دابەشی 5گروپ =
6 قوتابی
ژمارەی تەوەرەکان بە ئەندازەی ژمارەی خوێندکاری
گروپە سەرەکییەکان دەبێت، لێرە ٦تەوەر هەیە بۆیە گروپە سەرەکییەکان لە6قوتابی پێکدێت، واتا5گروپی 6کەسیمان دەبێت، بەم گروپانە دەڵێین
گروپە سەرەکییەکان(مامۆستا
بەر لەچوونی بۆ پۆل پلانی بۆ ئەم کارە داناوە)
·
بۆ ئەوەی گروپەکان هەمەجۆر و ئیتنیکی جیاواز
لەخۆ بگرێت کەیەکێکە لەئامانجە سەرەکییەکانی میتۆدەکە مامۆستا هەڵدەستێت لەهەر
لایەکەوە بییەوێت بۆنمونە لەلای چەپەوە هەڵدەستێت
بەپێدانی ژمارە بە خوێندکارەکان یەک لەدوای یەک و داوایان لێدەکات کەژمارەی خۆیان
لەیاد نەکەن، (لەبەر ئەوەی مامۆستا پێشتر پلانی داناوە کە هەر
30خوێندکارەکە بکاتە 5گروپی 6کەسی)
·
بەم جۆرە لەلای چەپەوە 12345 12345 123445 12345 12345 12345
ئێمە لێرەدا پێشبینی ئەوەمان کردووە کە لە ناو
ئەو 30 خوێندکارەدا بۆنمونە 6 جۆر ڕەگەزی جیاواز هەیە بۆیە بە شەش
ڕەنگ دامانناوە. لێرەدا مامۆست دەتوانێت ژمارەکانیان بەکارت
بداتێ گەر پێشتر ئامادەی کردبوو چونکە بەو جۆرە خوێندکار ژمارەی خۆی لەبیر
ناچێتەوە و ئاسانیش کۆدەبنەوە و جیا دەکرێنەوە.
·
مامۆستا داوا دەکات .................................و پێیان دەڵێت:
ژمارە یەکەکان بەیەکەوە کۆببنەوە 111111 ئێوە گروپی
ژمارە یەکن.
ژمارە دووەکان بەیەکەوە کۆببنەوە 22222 2 ئێوە گروپی
ژمارە دوون.
ژمارە سێیەکان بەیەکەوە کۆببنەوە 33333 3 ئێوە گروپی
ژمارە سێن.
ژمارە چوارەکان بەیەکەوە کۆببنەوە 44444 4 ئێوە گروپی
ژمارە چوارن.
ژمارە پێنجەکان بەیەکەوە کۆببنەوە 55555 5 ئێوە گروپی
ژمارە پێنجن.
(ئەم پێنج
گروپە گروپی سەرەکین)
بەم جۆرە مامۆستا بەبێ ئەوەی خوێندکارەکانی
هەست بکەن (چونکە پێشتر ئاماژەمان پێدابوو کە بەپێی هاو
ڕەگەز و هاوشاری و هاو زمانی و...هتد بەیەکەوە کۆدەبنەوە و لەلای یەکەوە
دادەنیشن وەک لە ڕەنگی ژمارەکاندا دەردەکەوێت
سورەکان بەیەکەوەن، سەوزەکان
بەیەکەوەن ...هتد) هەموویان بڵاوە پێدەکات بەسەر ئەو 5 گروپەدا،
بەم جۆرە 5گروپی 6
کەسی هەمەڕەنگمان دروستکرد.
·
پێنج گروپە سەرەکییەکە هەر گروپەی بەجیا
تەوەرەکان لەناو خۆیاندا دابەش دەکەن، هەر خوێندکارێک دەبێتە بەرپرس (پسپۆڕ)
لە یەک تەوەردا (لێرەدا
ئنجا خوێندکار ژمارەکەی دەبێت بە ژمارەی تەوەرەکەی)بەم جۆرەی خوارەوە:
گروپی یەکەم
1 تەوەری یەکەم وەر دەگرێت و دەبێتە ژمارە١
1 تەوەری دووەم وەر دەگرێت و دەبێتە ژمارە٢
1 تەوەری سێیەم وەردەگرێت و دەبێتە ژمارە٣
1 تەوەری چوارەم
وەردەگرێت و دەبێتە ژمارە٤
1 تەوەری پێنجەم وەردەگرێت و دەبێتە ژمارە ٥
1 تەوەری شەشەم وەر دەگرێت
و دەبێتە ژمارە ٦
گروپی دووەم
2 تەوەری دووەم وەردەگرێت و دەبێتە ژمارە ٢
2 تەوەری سێیەم وەردەگرێت و دەبێتە ژمارە ٣
2 تەوەری چوارەم وەردەگرێت و دەبێتە ژمارە ٤
2 تەوەری پێنجەم وەردەگرێت و دەبێتە ژمارە ٥
2 تەوەری شەشەم وەردەگرێت
و دەبێتە ژمارە ٦
2 تەوەری یەکەم
وەر دەگرێت و دەبێتە ژمارە ١
گروپی سێیەم
3 تەوەری سێیەم
وەر دەگرێت و دەبێتە ژمارە٣
3 تەوەری چوارەم وەر دەگرێت و دەبێتە ژمارە٤
3 تەوەری پێنجەم وەردەگرێت و دەبێتە ژمارە٥
3 تەوەری شەشەم وەردەگرێت و دەبێتە ژمارە٦
3 تەوەری یەکەم وەردەگرێت و دەبێتە ژمارە ١
3 تەوەری دووەم وەر دەگرێت و دەبێتە ژمارە ٢
گروپی چوارەم
4 تەوەری چوارەم
وەر دەگرێت و دەبێتە ژمارە٤
4 تەوەری پێنجەم وەر دەگرێت و دەبێتە ژمارە٥
4 تەوەری شەشەم وەردەگرێت و دەبێتە ژمارە٦
4 تەوەری یەکەم وەردەگرێت و دەبێتە ژمارە١
4 تەوەری دووەم وەردەگرێت و دەبێتە ژمارە ٢
4 تەوەری سێیەم وەر دەگرێت و دەبێتە ژمارە ٣
گروپی پێنجەم
5 تەوەری پێنجەم
وەر دەگرێت و دەبێتە ژمارە٥
5 تەوەری شەشەم وەر دەگرێت و دەبێتە ژمارە٦
5 تەوەری یەکەم وەردەگرێت و دەبێتە ژمارە١
5 تەوەری دووەم وەردەگرێت و دەبێتە ژمارە٢
5 تەوەری سێەم وەردەگرێت و دەبێتە ژمارە ٣
5 تەوەری چوارەم وەر دەگرێت و دەبێتە ژمارە ٤
ئەگەر ورد ببینەوە دەبینین گروپەکان هەمەڕەنگن هەروەک
ئەو ئامانجەی کە دەمانویست، ئێستا ئەگەر گروپی پسپۆڕەکانیش کۆببنەوە هاو ڕەنگ نابن(مەگەر هاوڕەنگەکان پێشتر لەناو خۆیاندا
ڕێکەوتبن کە هەموویان یەک تەوەر هەڵبژێرن، هەرچەندە ئەمە مەحاڵە بەڵام بۆڕێگرتن
لەو ئەگەرەش دەبێت مامۆستا پێشتر وەک ئەم نمونەیەی سەرەوە پلانی بۆ دابنێت و بۆ
خۆی تەوەرەکانیان بەسەردا دابەش بکات).
·
مامۆستا ڕێنمایی خوێندکاران دەکات بۆ
بەدەستهێنانی سەرچاوە لەکتێبخانە و سایتەکان.
·
هەر خوێندکارێک لەبارەی ئەو تەوەرەی
پێیدراوە لە ماوەی ئەو دوو ڕۆژەدا لە سەرچاوەکانەوە زانیاری کۆدەکاتەوە.
قۆناغی
دووەم دوای دوو ڕۆژ لەگەڕان و کۆکردنەوەی زانیاری و
یاداشتکردنی
·
لەم قۆناغەدا گروپە سەرەکییەکان بۆ
ماوەیەکی کاتی هەڵدەوە شێنەوە و لەجیاتی ئەوە گروپی نوێ دروست دەبن کە پێیان
دەگوترێت گروپی پسپۆڕ، بۆیە مامۆستا داوا لە خوێنکارەکان دەکات کە
ئەو خوێندکارانەی تەوەری یەکەمیان وەرگرتووە بە
یەکەوە کۆببنەوە ١١١١١
گفتوگۆ لەسەر مانگا دەکەن.
ئەو خوێندکارانەی تەوەری دووەمیان وەرگرتووە بە
یەکەوە کۆببنەوە ٢٢٢٢٢ گفتوگۆ
لەسەر مەڕ دەکەن.
ئەو خوێندکارانەی تەوەری سێیەمیان وەرگرتووە بە
یەکەوە کۆببنەوە ٣٣٣٣٣ گفتوگۆ
لەسەر بەراز دەکەن.
ئەو خوێندکارانەی تەوەری چوارەمیان وەرگرتووە
بە یەکەوە کۆببنەوە ٤٤٤٤٤ گفتوگۆ
لەسەر بزن دەکەن.
ئەو خوێندکارانەی تەوەری پێنجەمیان وەرگرتووە
بە یەکەوە کۆببنەوە ٥٥٥٥٥
گفتوگۆ لەسەر گامێش دەکەن.
ئەو خوێندکارانەی تەوەری یشەشەمیان وەرگرتووە
بە یەکەوە کۆببنەوە ٦٦٦٦٦ گفتوگۆ
لەسەر گ.بارکردن دەکەن.
ئەگەر سەرنج بدەن
وامان کردووە لەناو گروپە پسپۆڕییەکانیش هاو ڕەنگەکان بەیەکەوە کۆ نەبوونەتەوە. کورد
گوتەنی کردومانن بە ئاردی نێو دڕک.
·
بەپێچەوانەی
گروپە سەرەکییەکانەوە لێرەدا هەر گروپێک تەنها گفتو گۆ لەسەر یەک تەوەر دەکات.
·
هەموو
ئەندامێک لێرەدا خۆی بەرپرسە لە یاداشتکردنی ئەو زانیارییانەی لەناو گرو پەکەدا
لەسەر تەوەرەکەیان تاووتوێ دەکرێن. ئەگەر هیچ یاداشت نەکات ئەوا دواتر بەدەستی
خاڵی دەگەڕێتەوە ناو گروپە سەرەکییەکەو دەبێتە خاڵی لاوازی گروپە سەرەکییەکە، بۆیە
بۆ ئەوەی لەناو هاوڕێکانیدا بە کەمتەرخەم سەیر نەکرێت و ڕوی بێت بەهرەمەند بێت لە
هەگبەی هاوڕێکانی کەمتەرخەمی ناکات، ئەمەش یەکێکە لە ئامانجەکان و سودی ئەم میتۆدە.
قۆناغی
سێیەم
·
لێرەدا گروپە پسپۆڕەکان هەر گروپە لەدوای تاووتوێی تەوەرەکەی خۆی و (یاداشتکردنی زانیارییەکان هەر ئەندامە
بۆخۆی) هەڵدەوەشێنەوە.
ئێستا هەموو گروپێکی سەرەکی خاوەنی ٦ خوێندکاری
پسپۆڕ.
ئێستا هەر خوێندکارێکی گروپە سەرەکییەکان لە
تەوەرێکدا پسپۆڕە، لەلایەک خۆی شتی خوێندووەتەوە لەلایەکی دیکەوە لەگەڵ پسپۆڕەکانی
دیکەدا و لەگروپی پسپۆڕەکان گفتو گۆیان لەسەر تەوەرەکە کردووە، ئەم خوێندکارە دەبێ
ڕاپۆرتێکی کورت دەربارەی تەوەرەکەی خۆی بنوسێت.
·
هەموو خوێندکارێکی پسپۆڕ ڕاپۆرتەکەی بۆ گروپە
سەرەکییەکەی خۆی دەخوێنێتەوە و باسی هەموو ئەو زانیاری و گفتو گۆیانە دەکات کە
لەگروپی پسپۆڕەکاندا قسەیان لەسەر کردووە و تاووتوێیان کردووە، دواتر هەر یەکە
لەگروپە سەرەکییەکان تاووتوێی ئەو زانیارییانە دەکەن و شتی دەخەنەسەر، بەم شێوەیە
هەر ٦ ئەندامەکانی ی هەر یەکەلەگروپە سەرەکییەکان
زانیاری تەواو بە کۆی گروپەکانی خۆیان دەدەن، هەر یەکە
لەگروپەسەرەکییەکانیش تاووتوێی هەر ٦ تەوەرەکانی خۆیان دەکەن.
·
گروپە سەرەکییەکان هەر گروپەی بەجیا لەگەڵ٦ئەندامەکەی
خۆی بەرپرسیارن لە کۆکردنەوە و داڕشتنی
ئەو بەرهەمانەی ٦ پسپۆڕەکانیان بۆیان نووسیون بە ڕاپۆرت، لە کۆتاییدا دەبێت
هەر گروپێکی سەرەکی ڕاپۆرتی خۆیان بە مامۆستا بدەن کە بریتییە لە داڕشتنەوە و
بەیەکەوە گرێدانی ٦ ڕاپۆرتەکەی کە پسپۆڕەکان ئامادەیان کردووە.
·
کۆتا کاری گروپە سەرەکییەکان لە قۆناغی سێیەم
ڕادەستکردنی ڕاپۆرتێکی تێکهەڵکێشە کە باسی هەموو تەوەرەکانی تێدایە.
پێشکەشکردن
پێشکەشکردن
چەندجۆرێکە یا بەزارەکی یاخوەد بەنووسینیان بەهەردووکیان.
·
هەر گروپێک لەگرووپە سەرەکییەکان کۆی
بۆچوونەکانی خۆیان لە مەڕ هەر شەش تەوەرەکە بەشێوەیەکی زارەکی لەپۆلدا پێشکەش
دەکەن، مامۆستاش تێبینی و سەرنجەکانی خۆی لەمەڕ تاک بەتاکی ئەندامانی هەر گروپێک
یاداشت دەکات، بێگومان ئەگەر کات دەرفەت بدات بە نووسینیش و بەزارەکیش، وە ئەگەر
نا ئەوا تەنها بە نووسین.
·
وەک گوتمان ئەگەر کات دەر فەتی نەدا تەنها
بەنووسین هەر گروپێک لەگرووپە سەرەکییەکان کۆی بۆچوونەکانی خۆیان لە مەڕ هەر شەش
تەوەرەکە بەشێوەی ڕاپۆرتێک ڕادەستی مامۆستا دەکەن.
·
بێگومان کورت و درێژی ڕاپۆرتەکە و تێرو پڕییەکە
ی لەڕووی سەرچاوەکانی و ئەو زانیارییانەی پێشکەشی دەکات پەیوەندی بە قۆناغ و ئاستی
خوێندکارەکانەوە هەیە، دەکرێت لە بنەڕەتیدا کورت و پوخت بێت و لە ئامادەییدا تێرو
پڕترو لە زانکۆش تێروپڕوتۆکمەو لێوانلێو و سیخناخ لەزانیاری بێت.
هەڵسەنگاندن
لێرەدا
دوو جۆر هيڵسەنگاندن هەیە:
·
یا مامۆستا ڕاپۆرتی کۆتایی گروپەکان
وەک بەشێک لە تاقیکردنەوەیەکی ئاسایی هەژمار بکات و ١٠ بۆ ٣٠ نمرەی لەسەر دابنێت.
·
یان وەک ئەو شێوازەی مامۆستا فایەق
سەعید لە خولی دوومی پڕۆژەی ڕاهێنانی دیداکتیکی پەیرەوی لێکرد ئەویش بە
هەڵسەنگاندن و خەمڵاندنی فۆڕماتیڤ بۆ ڕاپۆرتەکان و پێدانی فیدباک بە گرووپەکان کە
چییان باشە و دەکرێت چی باشتر بکەن.
بێگومان
بژاردەی دووەم نەک زۆر بەڵکو زۆر زۆر باشترە و پیاچونەوەی خوێندکاران بە
کارەکانیاندا دەرفەتێکی باشە تا دووبارە فێرببێت و ئەوجار ئەوەی لەهەڵەکانیانەوە
فێر دەبن باشتر لە یادگەیدا دەمێنێتەوە و هەرگیز لەیادی ناکەن.
نمونەی
یەکێک لەڕاپۆرتەکان کەلەیەکێک لەگروپە سەرەکییەکان وەرگیراوە
(بێگومان ئەوەی لێرەدا دەخرێتە بەر
دەستتان نواندنەو نوسەری ئەم کارە لە کتێبی خوێندکار وەریگرتووە و هیچ کات وەک و
ئەوە نابێت کە بەدوای کۆمەڵێک سەرچاوەو زانیاریدا گەڕابیت و ڕاپۆرتێکت بەکامی دڵی
خۆت پێشکەش کردبێت، چونکە لەم کارەدا سەرنجەکان لەسەر ئەوەن کە تا چ ڕادەیەک
ئامادەکار لە هەنگاو بەهەنگاوی میتۆدەکە تێگەیشتووەو دەتوانێت دەستی خوێنەر بگرێت
بۆ بە کرداریکردنی میتۆدەکە قۆناغ بەقۆناغ).
ڕاپۆرتی
گروپی یەکەم
وانەی
چوگرافیای ئابووری
بابەتی
دابەشکردنی جوگرافیای سامانی ئاژەڵ
ئامادەکردنی
: خوێندکار ١
، خوێندکار ٢ ، خوێندکار ٣ ، خوێندکار ٤ ¸
خوێندکار
٥ ، خوێندکار٦
دابه شکردنی جوگرافیایی سامانی
ئاژەڵ
١ مانگا
نه م ئاژه زۆر بڵاوه :مانگا (ڕەشه
وڵاخ) له و ناژه ڵانه یه که له ناوچه کگه رمه کان و هه روه ها له ناوچه مام ناوه
ندییه مه یله و سارده کاندا بڵاوبۆته وه ، له به رئه وه ژمارەی مانگا له جیهاندا
له ئاژه ڵه کانی تر زۆرتره ساڵی ٢٠١٤ نزیکه ی ١٤٨٢١٤٤ مليۆن سه ر. ئه مه ش بایه خه
ئابوورییه که ی نیشان ده دات و ده بێته سه رچاوه یه کی خۆراکی بنچینەیی بۆ مروڤ له
گۆشت و پێسته و به رهه می سپیایی سوود وه رگرتن له به کارهینانی بۆ کار ،پێکردن له
به رئه مه له هەموو شێوەکانی کشتوکاڵیدا بەدی ده کرێت که له ناوچەکانی بەرهەمهێنانی
سپیاییدا ده رده کەوێت چونکه هەر له تەمەنی دوو ساڵییه وه شیردەدات هەتاتەمەنی پانزه
ساڵی هه روه ها له ناوچه ی لەوەڕگا بازرگانییه کانیشدا هەیه که لەتەمەنی دوو ساڵیدا
بۆگۆشتەکەی سەری دەبڕن هیچ له ڕاستی بایەخه تابوورییه که شی ناگۆڕیت ئەگەر بڵێین هیندستان
یه کەم دەوڵەتەکەمانگای زۆر بێت لەگەڵ ئەوه شدا پایەیه کی گرنگی لەژیانی ئابووریدا
نییه چونکه هیندۆسەکان بەچاویکی پیروز سه یری ده کەن و سەری نابڕن له به رئه وه
مانگای لاواز و کەم شیر زۆر بووه و توانای کارکردنیشیان کەمە.به ڵام ئەم دیارده
یه له ناوچه کانی تری جیهاندا نابینی بو نموونه:
ویلایەتە یەکگرتووه کانی ئەمەریکا که به پله ی دووەم دێت له نێوان
دەوڵەتەکانی جیهاندا له باره ی ژماره ی مانگاوه به مه به ستی به رهه می سپیایی به
خیو ده کریت وه کو له به شه کانی باکووری خورهه لاتی که ئاوو هه واکه ی شیدار و مه
یله و سارده و بەخێوکردنی مانگای شیرده ردەشێ.
٢. مەڕ
بایەخی له
مانگا که متر نییه ژماره له جیهاندا له سالی ٢٠١٤ بایه خی مهر زیاتر له (۱۲۰۹۹۰۸) مليون سه ر مه ر نه م ژماره زوره ش له
راستیدا به مه به ستی هه مه جوری به ختو کردنیه وه به ستراوه وه کو له پیشه وه لتی
دواین بو گزشت و خورییه که ی له به رئه وه به خیوکردنی مه ر به نده به شاره زایی
له جوره کانیدا. که چین و ئوستورالیا له نیوان ده وله ته کانی جیهان له رووی ژماره ی مه ره وه
.به ندان یه کی وری
به خێو کردنی
مه ر له نوسترالیادا به مه به ستی گوشت و هه روه ها به مه به ستی خوریشه به خیوکردنی
هه ر جوریک له م دوو چه شنه ی له ناوچه ی دیاریکراوی نوسترالیادا باوه و بلاوبونه
وه مهری گوشت له و ناوچانه ن که تا راده یه ک بارانی زوریان لی ده باریت له باشووری
خورهه لاتى ولاتدا، له كاتيكدا مهرى خوری له و ناوچانه به ختوده کریت که بارانیان
که مه و یک باشووری روزنا وای هه روه ها له و ناوچانه ی که راسته وخو که وتوونه ته
روژنا وای به رزایییه کانی خورهه لاته وه
.
له ئوسترالیادا
به رهه مهینانی خوری له م به رهه مهینانی گوشت زورتره و هیچ ولاتیک ناتوانیت له به
رهه مهینانی خوریدا شان لهشانی بدات له كاتيكدا که له پله ی ستیه مدایه بو به رهه
مهینانی گذشتی مه ر له نیوان ده وله تانی جیهاندا ره نگدانه وه ی زوریی به رهه مهینانی
خوری له به ر ئه وه یه که باری وشکی ناووهه وا زیاتر زاله که خوربی باشی تیدا هه ل
ده که ویت له لایه ک و له لایه کی تریشه وه ده بیته هوی که می به رهه مهینانی گوشت
نه مه ش بوته هوی وازهینان له به خیر کردنی مهری گزشت له و شوینانه دا زوربوونی
داواکاری خوری و هه بوونی ریگه ی گواستنه وه ناوی هه رزان دوریکی بالایان هه یه له
فراوانکردنی به رهه مهینانی ،خوریدا سه ره رای له وه راندنی بازرگانی که له توستر
اليادا بلاوبونه وه و کاری کردوته سه ر زوریی به رهه مهینان
بەراز
ژماره ی به
راز سالی ۲۰۱٤ گه یشته نزیکه ی (٩٨٦٦٤٨٧٥٥) مليون سار واته دوای مانگاو مهر
دیت به گوتیره ی سه رژمیرییان به لام نه وه ی که به خیر کردنی به راز له به خیو
کردنی مانگاو مه رجیا ده کاته وه پشت به ستنه به پاشماوه ی کیلگه و ماله کان له و
به خیو کردنه دا که ریگه له به کارهینانی زه ویی کشتوکالی ناگریت بو به رووبوومی
کشتوکال نه مه ش زوری بلاوبوونه وه ی به خیر گردانی به رازمان بو ده رده خات
له ناوچه کشتوکالییه برتوبیه چره کانی ناسیا دا که به رووبوومی تالیک کدمه وه کو
له چون که خاونی ستیه کی (۳/ (۱) زاری هه موو به رازی جیهان.ه
به لام به خیتو
کردنی به راز له نیمچه کیشوهری هیندستاندا هیچ باید خیکی بینا دریت هه رچه نده شیوهی
کشتوکالی بژیوی چریشی تیدا بلاوبونه وه ، چونکه هيندوسه كان خويان له به ختوکردنی
لاده دان و به گیانه وه ریکی پاکی نازانن بویه ده توانین له وه روون بکه ینه وه که
بلاوبوونه وه ی به خیر کردنی به راز له و ناوچانه ی شیوه ی به رهه مهینانی سپیایی
و شیوه ی کشتوکالی تیکه لاویان تيدا بلاوه زیاتر له سه ر پاشماوه ی به رووبوومی
کشتوکال و سپیاییه، هه روه کو له خور تا وای ناوه راستی نه وروپا و ناوچه کانی به
رهه مهینانی گه نمه شامی له ویلایه ته یه کگرتووه کان و به رازیلدایه باشترین
نموونه ش بو ته واوکردنی یه کتری نیوان به رووبوومی سپیایی به راز به خیو کردن له
دانیمارکدا ده رده که وتیت که به پیشه نگی شه و ده وله تانه در مترویت بو ناردنه
ده ره وه ی گوشتی به راز.
. بزن
به ختوکردنی
بزن وه ک به خیر کردنی ناژه له کانی تر نییه نه وه ش له به ر نه وه یه که که متر
له نابووریی جیهانیدا هاوبه شی ده کات له گه ل شه وه شدا ژماره ی بزن له سالى ۲۰۱٤ (۱۰۰٦۷۸۵) مليون سه ره نه مه ش له به ر نه وه يه که
ناژه لیکی لاواز و که م شیره و ده بیته هوی ویرانکردنی له وه رگه، بویه له و
ناوچانه ی شیوه له وه راندنیان به مه به ستی بازرگانی تیدا بلاوه حه ز له به خیر
کردنی ناکه ن و هه تا راده یه ک که خه ریکه بزن له ناو ده چی وه ک له ئوسترالیا و
نیوزیلاندو که مبوونه وه ی له نه مه ریکای باکوورو نه وروپاشدا دیاره
له هه مان کاتیشدا ژماره ی له و ناوچانه دا که له وه رگایان
تیدا که مه زور ده بیت و بزن له سه ر پاشماوه ی کیلگه کان به خیر ده کریت بو سوود
و درگرتن له شیره که ی وه کو ناوچه کانی تابووریی بژیوی له هیندستان و چین که سییه
کی ژماره ی بزنی هه موو جیهانیان تیدایه و هه روه ها له و ناوچانه ی که سه رچاوه ی
له وه ړگای چاکیان که مه بزن به خیو ده کریت وه کو بیابانی ته نه دول و ئه سیوبیا.
٥. گامیش
گامیش له و ئاژه لانه ی باسمانکرد
به ژماره و دابه شکردنه جوگرافیاییه که ی جیا ده کریته وه ، له به ر ئه وه ی
ناتوانریت ژماره ی له گه ل ژماره ی ناژه له کانی تردا به راورد بکریت چونکه ژماره
ی گامیش له جیهاندا سالی ٢٠١٤ (۱۹۵۰۹۸۳۱٦ ملیون سه ر پتر نییه و به خیوکردنی له هه ندی ناوچه ی دیاریكراودایه
له جیهاندا. ته نيا کیشوه ری ناسیا نزیکه ی ۹۸ ٪ی گامیشی جیهانی تیدایه نه مهش شه وه ده گه یه
نیت که گامیش ناژه لیکی ناسیاییه و به شیوه یه کی تایبه تی به ختوکردنی ده که ویته
له و ناوچانه ی که شیوه ی کشتوکالی بژیوی چریان تیدایه وه ک باشوور و باشووری
خورهه لاتی ناسیا لیره دا وه کو گیانه وه ریکی کارکه ر به کارده هینریت و سوود له
شیره که شی وه رده گیریت وه ک سه رچاوه یه کی دووه م هیندستان نزیکه ی نیوه ی
ژماره ی گامیشی هه موو جیهانی تیدایه ، هه روه ها له چین له پینج یه ک زورتره به
لام له ده ره وه ی کیشوه ری ناسیا و به رازیل و ئه مریکا به شیوه یه کی سه ره کی
له ناوچه کانی کشتوکالی بژیوی چردا به خیر ده کریت هه روه ک له میسردا .
دا .
٦.گیانه
وه ره کانی کارکردن
نه و گیانه وه رانه ی بو کار کردن به کاردین که لیک جورن و بریتین له
نه سپ و نیستر و گوندریژ و .خوشتر نه م گیانه وه رانه بو جيبه جی کردنی کار ها و
به شی یه کتری ده که ن له ناو کتلگه دا وه ک هه وجار راکیشان و گواستنه وه ی به
رهه م یان گواستنه وه ی خه لکی له گه ل زوری جوری گیانه وه ری کار کردن که چی
ژماره یان له (١٣٦) مليون سه ر زیاتر نییه و به شی زوریشیان بریتین له نه سپ و گویدریژ
که ژماره یان ده گاته (۱۰۲) ملیون به هه
ردووکیان له کاتیکدا که ژماره ی حوشتر و نيستر له (٣٤) مليون زیاتر نییه . هەرچه
ندەشه م گیانه وه رانه ژماره یان که مه به لام شیوه یه کی تایبه تییان هه یه له
باره ی
دابه شکردنی جوگرافیاییه وه که به خیو کردنی هه ریه که یان به زوری
له ناوچه یه کی دیاری کراودایه له جيهاندا زورتر له نیوه ی ژماره ی هه موو ئه سپی
جیهانیش له هه ردوو ته مه ریکادایه به تایبه تی ویلایه ته یه کگرتووه کان و به رازیل
به لام له ده ره وه ی هه ردوو له مه ریکا به شیوه یه کی سه ره کی له چین ده رده که
وی هه روه ها هه ردوو ئه مه ریکا بایه خیکی زور به نیستر به خیو کردن ده ده ن که سییه
کی نیستری جیهانی تیدایه بو به خیو کردنی نیستر مهکسیک و چین و ئه سیوبیا دوای به
رازیل دین بلاوبوونه وه ی ئه م گیانه وه ره به زوری له ناوچه شاخاوییه کاندا
بلاوبونه وه نه ویش له به ر ئه وه ی توانای گواستنه وه ی زوره به لام گریدریژ نیوه
ی ژماره یان له کیشوه ری ناسیادایه و له پیش هه مووشیانه وه چین دیت و له ئه سیوبیا
و مه کسیک و به رازیلیش بایه خ به به خیر کردنی گوندریژ ده ده ن به لام حوشتر ته نیا
له كیشوه ری ناسیاو ئه فریقادا هه یه . سودان و سومال دوو هه ریمی سه ره كین له
رووی ژماره ی حوشتره وه و دوای ته وان هیندستان و چین دین پشت به ستن به به کارهینانی
نامیر له ئیش و کارداو کشتوکال به تایبه تی و له شیوه کانی کشتوکالی بازرگانیدا
کاری کردوته سه ر که م بوونه وه ی نه م گیانه و درانه. له به ر ئه وه بو نموونه ده
بینین
سەرچاوەکان
- سەعید،ف(٢٠٢٢):دیداکتیکی گشتی لەقۆناعی پێش خوێندنەوە بۆ زانکۆ، چ١،کتێبی سێیەم،دامەزراوەی پەروەردەیی فام
- https//jigsaw.org
- فلیح، و ئەوانی تر(٢٠٢١): جوگرافیای ئابووری، پەرتوکی خوێندکار، قۆناغی ١٢ی وێژەیی





ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق