وانەی کردەیی:٦
وانە:فیزیا
بابەت :
میتۆد:هاوکاری
هاوتەمەنەکان
قۆناغ:دوانزەیەمی
ئامادەیی
ئامادەکاران:محمد محمد، ئاری بکر خـ
لهلایهن مامۆستا فایهق سهعیدئاستی B پێدراوه.
پێشەکی
ئەم میتۆدە یەکێکە
لە میتۆدە کاریگەرەکان کە لەسەر بنەمای تیۆرییەکەی ڤیگۆتسکی دانراوە،بە یەکێک لە میتۆدەکانی
مۆدێلی گرووپی دادەنرێت.لەم میتۆدەدا خوێندکار دەتوانێت هاوکاری خوێندکار بکات و بۆ
بەرزکردنەوەی ئاستی یەکتر کاریگەری دابنێن لە کاتێکدا جیاوازی لە ئاستیاندا هەبێت.
ئەمەش بە پێی تیۆری نزیکترین زۆنی گەشەکردنی ڤیگۆتسکی.
هەروەها دەبێت
مامۆستا لەم میتۆدەدا ئەو بنەمایە لەبەرچاوبگرێت کە مەرج نییە هەمیشە خوێندکارێک لە
کۆی بابەتەکان ئاستی بەرزتربێت،بەڵکو دەشێت تەنها لە وانەیەک یان بەشێکی کورتی دیاریکراو
ئاستی لەوی دیکە باشتربێت.
ئەم میتۆدە خوێندکار
ناوزەد ناکات بە لاواز و ئاست نزم لەگەڵ زیرەک و ئاست بەرز،بەڵکو دەبێت مامۆستا بە
وریاییەوە مامەڵە بکات لەم بارەوە،چونکە دەکرێت ئەمڕۆ خوێندکارێک لە بابەتێکی دیاری
کراو تێگەیشتنی ئاستێکی بەرز و باڵایە،سبەی خوێندکارەکەی دیکە ئاستی بەرزتربێت و
باڵاتر و شارەزاتربێت،ئەمیان ئەمڕۆ لە بابەتێک زۆر باش تێگەشتووە،دەکرێت سبەی لە
بابەتێکی دیکەدا بەو شێوە ئاست بەرزە تێنەگات.کەواتە لێرەدا ڕۆڵیان گۆڕانی بەسەردا
دێت.
تایبەتمەندییەکانی
٭ ئەم
میتۆدە جێبەجێدەکرێت لە بابەتێکی خوێندراودا.
٭ ئەم
میتۆدە دەتوانرێت بەکاربهێنرێت بۆ ئەو بابەتانەی کە مامۆستا هەست دەکات بە باشی نەگەشتووە
بە هەندێ خوێندکار کە زیاتر بابەتی قورس و ئاڵۆزن.
٭هەروەها
بەکاردێت بۆ هەندێ بابەت و فەسڵی کتێبەکە کە مامۆستا بزانێ چەند کەسێک تێنەگەشتوون.
٭ ئەم
میتۆدە لە پۆلدا ئەنجام دەدرێت.
٭ ئەم
میتۆدە جیاوازە لە پرسیار و وەڵام و بۆ تاقیکردنەوەی پرسیارو وەڵام نییە.
٭ هەروەها
دوای ئەنجامدانی تاقیکردنەوە مامۆستا کە زانی چەند کەسێک ئاستی تێگەشتنیان وەک پێویست
نییە دەتوانێت ئەم میتۆدە جێبەجێبکات وەک ڕێگایەکی چارەسەر
٭ دەشێت
کاتێک خوێندکارێک پرسیارێکی قورس لە مامۆستا دەکات و تێنەگەشتووە لەوێشدا مامۆستا
دەتوانێت ئەنجامی بدات لە نێوان خوێندکاراندا بۆ چارەسەری تێگەشتنیان
٭ ئەندازەی
کاریگەری بە پێی توێژینەوە نێودەوڵەتییەکان دەگاتە (0.53-0.74)
سوودەکانی
٭
خوێندکاران فێردەکات چۆن لە پۆلدا هاوکاری یەکتر دەکەن بۆ فێربوونی زیاتر لە باخچە
و کتێبخانەو گەڕەکیش هاوکاری یەکتر بکەن.
٭
ئەم میتۆدە خوێندکار فێردەکات لە بواری پاشمەعریفیدا گەشە بکەن و کاری مامۆستا
ئاسان بکەن
٭
ڕێگایەکی کاریگەر و چالاکە بۆ هاوکاریکردنی ئاست لاوازەکان
٭
ڕۆحی پێکەوەبوون و هاوکاری لە خوێندکاردا دەچێنێت.
٭
گەشە دەدات بە ئاستی ئەو خوێندکارانەی باش تێگەشتوون و زیاتر قاڵیان دەکات لە بابەتەکە
تا بیریان نەچێتەوە بەهۆی پێشکەشکردنیان بۆ هاوڕێکانیان
٭
جیاوازی ئاستەکان لە پۆلدا کەمتر دەکاتەوە و خوێندکاری ئاست لاواز بە گرنگییەوە لێی
دەڕوانرێت تا تێگەیشتنی زیاترببێت
ڕێکاری کارکردن
·
لەدوای وتنەوەی هەر بابەتێک وەک ئەم بابەتە مامۆستا
بەچەند پرسیارێک دەیەوێت بزانێت تا چەند خوێندکارەکان لەبابەتەکە گەیشتوون دوای
ئەوەی مامۆستا تێبینی ئەوەی کرد کە چەند خوێندکارێک تێنە گەیشتوون یاخود ئاستیان
لاوازە، هەر خوێندکارێکی ئاست لاواز لەو بابەتەدا لدەخاتە پاڵ فێرخوازێکی ئاست
بەرز و دەیان کاتە هاوکار بۆ پێداچوونەوەی بابەتەکە تابزانن لە کوێداو لەچیدا
تێنەگەیشتوون.
·
گەر مامۆستا یەکەم جاربوو ئەم میتۆدە جێبەجێبکات،پێویستە
لەگەڵ خوێندکارەکاندا ڕونکردنەوە بدات دەربارەی چۆنیەتی ڕونکردنەوەی بابەتەکە بۆ یەکتر
و ڕێکار و ڕیزبەندی باسکردنەکەیان بە شێوەیەکی ئاسان بۆ بخاتەڕوو.
·
بەم جۆرە:ئەو دوو
خوێندکارەی لەپاڵ یەکدا دایان دەنێم هەر یەکێکتان لەبڕگەیەک تێنە گەیشتووە پرسیار
لەوی تر بکات و بۆیەکدی ڕوون بکەنەوە.
·
مامۆستا دوو دوو خوێندکارەکان پێکەوە ڕێکدەخات
تا هاوکاری یەکتر بکەن
·
٭ کاتی تایبەت بەم ڕونکردنەوەیە لە وانەیەکەوە
بۆ وانەیەکی دیکە جیاوازە و دەشێت ۳ بۆ ۱۰ خولەک بێت.
·
(٣ خولەک زۆر کەم نییە؟)
·
دەکرێت مامۆستا دوای تەواوبوونی بابەتێک
ڕاستەوخۆ ئەم میتۆدە پیادە بکات،بەڵام بەشێوەی بەردەوام نا،یان دوای ماوەیەک گەر هەستی
کرد چەند خوێندکارێک لە بابەتێک هێشتا بە باشی تێنەگەشتوون دەکرێت چەند خوێندکارێک
دیاری بکات تا ڕوونکردنەوەیان پێبدەن
·
کاتێک
مامۆستا بابەتێکی خوێندووەو هەست دەکات چەند خوێندکارێک لە بابەتەکە بە باشی تێنەگەشتوون،بڕیار
دەدات لە ڕێگەی ئەم میتۆدەوە ئەو خوێندکارانەی زۆر باش تێگەشتوون هاوکاری ئەوانە
بکەن کە پێویستیان بە هاوکارییە.
·
نابێت بەهیچ جۆرێک
لەلایەن مامۆستاوە ئەوە بگوترێت لەپۆلدا کە ئەمان ئاستیان بەرزە و ئەوانی دی
ئاستیان لاوازە بۆیە ئەم هەنگاوە هەڵدەگیرێت.
·
ئەگەر ئەو خوێندکارە
ئاست بەرزانەی بۆ خوێندکارە ئاست لاوازەکان دانران نەیان توانی بەرامبەرەکەیان
تێبگەیەنن ئەوا خوێندکارەکانی بەرامبەریان دەگۆڕین بەم جۆرە: (ئەمە پێشنیاری خۆمە)
ناوە بۆڵد کراوەکان ئاست بەرزەکانن ناوەکانی = بەرامبەریان ئاست نزمن
هەنگاوی یەکەم
محمد =
عەلی
سەردار = بەرزان
شەهرام = حسێن
ئەگەر بەم تەشکیلەیە زانیمان ئاست لاوازەکان تێناگەن تەشکیلە
بەمجۆرە دەگۆڕین
محمد =
حسێن
سەردار = عەلی
شەهرام = بەرزان
نمونەی کردەیی
ناز:نالی دەکرێت
پێم بڵێیت بابەتی بەندی هایدرۆجینی بە واتای چی دێت؟
نالی:بەڵێ هاوڕێ
دەزانی لە نێو ئاودا سروشتێکی جەمسەرگر هەیە کە دەبێتە هۆی یەکتر کێشکردنی نێوان گەردەکان،جا
جۆری ئەم یەکترکێشکردنەی نێوان دوو گەردی ئاو پێی دەگوترێت بەندی هایدرۆجینی.
ناز:بەڵام
بەندی هایدرۆجینی خۆی هێزی کێشکردنی هەیە چۆن بیناسینەوە؟ ئەمەیان چۆنە؟
نالی:ئەزانی با
بەوردی پێت بڵێم بە هێزی کێشکردنی بەندی هایدرۆجینی شتێک ڕودەدات
ناز:
چی ڕودەدات بەو کێشکردنە؟
نالی: دەبێتە هۆی
پێکەوە بەسترانی گەردەکانی ئاو لەگەڵ یەکتردا ئەم پێکەوە بەسترانە پێی دەگوترێت پێکەوەنووسان
ناز:
بەڵام سەرەتا بە یەکتر کێشکردنی نێوان دوو گەردی ئاومان گوت بەندی هایدرۆجینی،ئێستا
بۆ پێی دەگوترێت پێکەوەنووسان؟
نالی:نا بەندی
هایدرۆجینی کێشکردنی نێوان دوو گەردی ئاو بوو،بەڵام پێکەوە نووسان کێشکردنە لە نێوان
گەردەکانی یەک جۆردا.
ناز:ئەی
پێکەوە نووسان جیاوازی چییە لە پێکەوەلکان؟
نالی:گوتمان پێکەوە
نووسان کێشکردنی نێوان گەردەکانی یەک جۆرەبەڵام پێکەوەلکان کاتێک ڕودەدات کە گەردەکانی
ئاو لەگەڵ ماددەی دیکەدا یەکترکێش بکەن و بەو کێشکردنەیە دەگوترێت پێکەوەلکان.
ناز:
دەتوانی پێم بڵێی گرنگی ئەمە چییە؟
نالی: بەڵێ ئەم
پێکەوەنووسان و پێکەوە لکان وا لە گەردەکانی ئاو دەکەن لەناو بۆریەکاندا بۆ سەرەوە
بچن
ناز:ئەم
سیفەتەی ئاو چۆن بناسمەوە؟
نالی: ئەمە پێی
دەڵێن تایبەتەمووین
ناز:دەی
ئەمە گرنگی لە چیدایە؟
نالی:دەی نەمان
ووت وادەکەن ئاو لە بۆریدا بۆ سەرەوە بچێت کەواتە ئەمە ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە سەرکەوتنی
ئاو لە قەدی ڕووەکدا تا بگاتە لوتکەکەی.
ناز:
گرنگی ئەم سەرکەوتنەی ئاو بۆ لوتکەکەی قەد چیە؟
نالی:وادەکات پلەی
گەرمیەکەی بە گران بگۆڕێت
ناز:بە
گران دەگۆڕێت دەکرێت زیاتر ڕوون بکەیتەوە؟
نالی:واتە وەرگرتنی بەشێکی زۆری ووزە یان وونکردنی لە شێوەی
گەرمی:
ناز:
بۆ زیندەوەران ئەمەیان پێویستە؟
نالی:دەی مەگەر
ئاو پێکهێنەری سەرەکی جەستەی زیندەوەران نییە؟
ناز:بەڵێ
بێگومان
نالی:دەی ئەم زیندەوەرانە
پێویستیان بە هاوسەنگی ناوەوەیان نییە؟
ناز
:بێگومان هاوسەنگی پێویستە
نالی:کەواتە ئاو
یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی هاوسەنگی پلەی گەرمی ناوەوەی لەش
ناز:ئەها
بۆیە هەرچەندە گۆڕانیش هەبێ لە پلەی گەرمی دەرەوە بەڵام ئەم هاوسەنگییەی ناوەوە
وادەکات کاریگەری نەبێت
نالی: بەڵێ ڕێک
بەو شێوەیە
ناز:
زۆر سوپاس نالی ڕونکردنەوەکانت زۆر ورد و پوخت بوون و باش تێگەشتووم ئێستا
نالی : سەرکەوتووبیت
ناز
- .
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق