ئەمرۆ هەینى 13-2-2015 لە کۆبونەوەى گروپى راهێنەرانى کوردۆنیا جگە لە تاوتوێکردنى دەرئەنجامەکانى کۆنگرەى زانستى کوردۆنیا لە شەقلاوە پێشنیارەکانیش کۆکۆانەوە وەک ئامادەسازى بۆ کۆنگرەى دووەم لەم ساڵدا .
ئەمەو هەر لەم کۆبوونەوەیە بە پێى چەند پیوەرێکى زانستى بروانامەى سەنتەرى کوردۆنیا بەخشرایە 15 راهێنەر کە وەک چالاکترین ڕاهێنەرى ساڵ دیارى کران . هەروەها پێشنیار بۆ پێوەرەکانى ساڵى ئایندە کۆکرانەوە تا لە ئیستاوە راهێنەران بە پێوەرەکانى هەلسەنگاندن بۆ 2015 ئاشنابن .