به‌خۆڕایی كردنی پێداویستیه‌كانی خوێندن له‌نێوان پرسی حوكومه‌ت وخه‌می خه‌ڵك دا"
زانكۆ كورد - ژاڵه‌ی حاجی بكر
گرانی پێداویستیه‌كانی قوتابیان بارگرانیه‌كی زۆری له‌سه‌رخێزان دروست كردووه, خێزانی واهه‌یه‌چه‌ند قوتابییه‌كی هه‌یه موچه‌ی كه‌می به‌خێوكه‌رانیش كه‌لێنی پێداویستی قوتابیان پرناكاته‌وه"
بۆیه‌ئه‌پرسین: بۆچی حوكوممه‌ت سالاَنه شتێكی كه‌م ناده‌نه قوتابی؟!
داهاتێكی زۆری نه‌وتمان هه‌یه به‌لاَم قوتابیان ناتوانن بچوكترین پێداویستی خۆیان بكڕن؟!
بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ڕومان كرده م. ئاری بكر_
مامۆستای قوتابخانه‌ی شاكرفه‌تاحی سه‌ره‌تایی,وتی:وه‌ك ئاشكرایه كوردستان خاوه‌نی داهاتێكی زۆری نه‌وت وغازوسه‌رچاوه سروشتیه‌كانه‌و دابین كردنی بڕێك له‌وداهاته له‌م بواره‌دا ئه‌ركێكی یه‌كجارپێویسته‌وپێشتریش له‌سه‌رده‌می به‌عسدا كه‌چه‌ندێك ئێمه به‌خراپی ئه‌زانین وفیعله‌ن خراپیش بوو له‌م رووه‌وه گه‌لێك له‌ئیستا پێشكه‌وتووتربوو.
به‌جێهێنانی ئه‌م كاره‌گرنگه‌ش وائه‌كات باوانی قوتابی هێنده‌ی له‌خه‌می دابینكردنی ئه‌وپێداویستیانه‌ن و خه‌م بۆپه‌یداكردنی ده‌خۆن له‌جێی ئه‌وه هه‌وڵ بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ڕۆڵه‌كانیان ئه‌ده‌ن,بۆقوتابیانیش ئه‌وه‌نده‌ی ئاه بۆبه‌ده‌ستهێنانی ئه‌وشتانه‌ده‌خۆن ئه‌وه‌نده‌و زیاتریش خه‌م بۆزیاتر فێربوون ده‌خۆن هۆكارێكیشه بۆزیاتر هاندانیا بۆ خوێندن وكۆشش كردن.
گوڵزارخان_پارێزه‌ری خانه‌نشین: من وه‌ك دایكێك پێم باشه كه‌حوكوممه‌ت بڕێك له‌داهاتی نه‌وت ته‌رخان بكات بۆقوتابیانی هه‌ژاروكه‌م ده‌رامه‌ت تاكوپێویستی قوتابخانه‌ی پێ بكڕن و بتوانن قوتابخانه‌ته‌واوبكه‌ن,چونكه‌دایك وباوكیان هه‌ژارن وكرێچین وه‌یان موچه‌یان كه‌مه پێویستان به‌یارمه‌تی حوكوممه‌ت هه‌یه,چونكه‌داهاتی حوكوممه‌ت زۆره ئه‌گه‌ربه‌عه‌داله‌ت دابه‌ش بكرێ كه‌نه‌ك ته‌نها كێشه‌ی پێداویستی قوتابی به‌ڵكوكێشه‌ی هه‌موو هاولاَتیه‌كی پێ چاره‌سه‌رئه‌كرێت.
دایكی دینه: بێ گومان پێویستیه‌كانی قوتابی زۆرباری شانی به‌خێوكه‌ری قوتابی قورس كردووه به‌شێوه‌یه‌ك نازانێ چۆن رووبه‌ڕووی بازاڕ ببێته‌وه,جیاوازی نرخه‌كانیش له‌دوكانه‌كان وائه‌كات ماوه‌یه‌كی زۆربگه‌رێی بۆئه‌وه‌ی به‌نرخێكی گونجاو پێویستی قوتابیه‌كانی بكڕێت,له‌به‌رئه‌وه زۆرزه‌ڕوڕه حوكوممه‌ت ئاوڕله‌وكێشه‌یه بداته‌وه‌و وه‌ك چۆن پێشتر پێداویستیه‌كان له‌قوتابخانه‌كان دابین ئه‌كران به‌وشێوه‌یه‌هه‌وڵ بدرێت سالاَنه شتێكی كه‌م له‌پێویستیه‌كان دابین بكرێت بۆئه‌وه‌ی خێزان ناچارنه‌كرێن له‌به‌رخوێندنی منداڵێكیان له‌خوێندن بێبه‌ش بكرێت.
مه‌ڕوه غه‌ریب_قوتابی هه‌شتی بنه‌ره‌تی: من ئه‌مه‌وێ ئه‌وه بڵێم له‌گه‌ڵ سه‌عی كردن و هه‌وڵدانی ڕۆژانه‌م له‌خه‌می كڕین وپه‌یداكرنی پێداویستیه‌كانی قوتابخانه‌مم بۆئه‌وه‌ی له‌ناوهاپۆله‌كانم هه‌ست به‌شه‌رمه‌زاری وكه‌می خۆم وخێزانه‌كه‌م نه‌كه‌م,حه‌زئه‌كه‌م پێویستی قوتابیان هه‌موویه‌ك جۆربێت بۆئه‌وه‌ی قوتابیه‌هه‌ژاره‌كان داوای ئه‌وپێویستانه‌له‌ماڵه‌وه‌نه‌كه‌ن كه‌به‌ده‌ستی هاوپۆله‌ده‌وڵمه‌نده‌كانیانه‌وه‌ئه‌یان بینن.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق