شريط

به‌خێربێن بۆ بلۆگی پێداگۆجی * هیوادارم بابه‌ته‌كانی ئه‌م بلۆگه‌ جێگه‌ی ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌و مایه‌ی سوودی ئێوه‌ بێت به‌خێربێن بۆ بلۆگی پێداگۆجی

ئايكؤني بةيجةكان

الأحد، فبراير 15، 2015

سەنتەرى کوردۆنیا ڕاهێنەرە چالاکەکانى رێزلێنا 13-2-2015


سەنتەرى کوردۆنیا ڕاهێنەرە چالاکەکانى رێزلێنا 13-2-2015
ئەمرۆ هەینى 13-2-2015 لە کۆبونەوەى گروپى راهێنەرانى کوردۆنیا جگە لە تاوتوێکردنى دەرئەنجامەکانى کۆنگرەى زانستى کوردۆنیا لە شەقلاوە پێشنیارەکانیش کۆکۆانەوە وەک ئامادەسازى بۆ کۆنگرەى دووەم لەم ساڵدا . 
ئەمەو هەر لەم کۆبوونەوەیە بە پێى چەند پیوەرێکى زانستى بروانامەى سەنتەرى کوردۆنیا بەخشرایە 15 راهێنەر کە وەک چالاکترین ڕاهێنەرى ساڵ دیارى کران . هەروەها پێشنیار بۆ پێوەرەکانى ساڵى ئایندە کۆکرانەوە تا لە ئیستاوە راهێنەران بە پێوەرەکانى هەلسەنگاندن بۆ 2015 ئاشنابن .

الجمعة، يناير 23، 2015

جه‌نابی وه‌زیر خۆت شلكه‌ دوو هه‌فته‌ی ماوه‌

ده‌ردێكی هێند بێ ڕه‌زایه‌ هه‌تا توشی نه‌بیت نازانیت چۆنه‌ , هه‌ولێری گوته‌نی هه‌موو قه‌لبم ژان ئه‌كات , وه‌ك گه‌نده‌ڵیه‌كانی حكومه‌ت بۆخۆشم نازانم كوێم دێشێت , له‌ژێر دوولێفه‌ی توبی له‌ولێفانه‌ی كه‌ده‌یده‌ن به‌ ئاواره‌كان و ئه‌وانیش به‌ حه‌وت هه‌زار ده‌یفرۆشنه‌وه‌ و له‌ پاڵ ئه‌و زۆپایه‌شدا كه‌گڕه‌كه‌ی هه‌ڵچووه‌ وه‌ك داخی موچه‌خۆر له‌حكومه‌ت , له‌سه‌ره‌تای سه‌رمای ئه‌مساڵه‌وه‌ هه‌ركات ته‌نكیه‌كه‌ی ده‌خه‌مه‌ به‌ر ته‌نكی نه‌وته‌كه‌مان له‌و ڕۆژه‌ ده‌ترسم كه‌به‌لۆعه‌كه‌ی بكه‌مه‌وه‌و قرقێنه‌یه‌كی له‌سه‌ر برسیه‌تی لێبدات وبه‌به‌تاڵی بگرمێنێ و وه‌ك وه‌زیری دارایی بڵێ چاوه‌ڕێی لوتفی وه‌زیری سامانه‌ سروشتیه‌كان به‌.
ببورن ده‌رده‌كه‌ هێند گرانه‌ وه‌ك باسم كرد له‌ژێر دوو به‌تانی و له‌پاڵ زۆپایه‌كدا ته‌قه‌ی دانم ده‌ڵێی ده‌نگی دیلكۆی سه‌یاره‌كه‌مه‌ كه‌له‌به‌رخراپی ئه‌وبه‌نزینه‌ی كه‌له‌م دابه‌زینه‌ جیهانیه‌ی نرخی نه‌وتیشدا نۆسه‌د دیناری پێده‌ده‌م بۆئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم تائه‌وكاته‌ی به‌غدا پاره‌ی بۆده‌نێرێت بتوانێت موچه‌له‌كاتی خۆیدابدات!