الصفحات
شريط
الجمعة، يناير 23، 2015
جه‌نابی وه‌زیر خۆت شلكه دوو هه‌فته‌ی ماوه
ده‌ردێكی هێند بێ ڕه‌زایه هه‌تا توشی نه‌بیت نازانیت چۆنه , هه‌ولێری گوته‌نی هه‌موو قه‌لبم ژان ئه‌كات , وه‌ك گه‌نده‌ڵیه‌كانی حكومه‌ت بۆخۆشم نازانم كوێم دێشێت , له‌ژێر دوولێفه‌ی توبی له‌ولێفانه‌ی كه‌ده‌یده‌ن به ئاواره‌كان و ئه‌وانیش به حه‌وت هه‌زار ده‌یفرۆشنه‌وه و له پاڵ ئه‌و زۆپایه‌شدا كه‌گڕه‌كه‌ی هه‌ڵچووه وه‌ك داخی موچه‌خۆر له‌حكومه‌ت , له‌سه‌ره‌تای سه‌رمای ئه‌مساڵه‌وه هه‌ركات ته‌نكیه‌كه‌ی ده‌خه‌مه به‌ر ته‌نكی نه‌وته‌كه‌مان له‌و ڕۆژه ده‌ترسم كه‌به‌لۆعه‌كه‌ی بكه‌مه‌وه‌و قرقێنه‌یه‌كی له‌سه‌ر برسیه‌تی لێبدات وبه‌به‌تاڵی بگرمێنێ و وه‌ك وه‌زیری دارایی بڵێ چاوه‌ڕێی لوتفی وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كان به.
سه‌رتان نه‌یه‌شێنم كاكم هات و كه‌بینیمی وتی هه‌سته بابچین بۆ تێكه‌ڵه‌یه‌ك لای ئه‌و معاون توبیه‌ی لای خۆمان! بیرم كه‌وته‌وه جارێكی تریش له‌كه‌ركوك بێ ئێوه ناخۆش ببورن له‌ئێوه به‌دوور تێكه‌ڵه‌یه‌كیان بۆكردم ده‌ست به‌جێ .... تۆبه خوایه ....دوای سه‌عاتێك هه‌موو گیانم سه‌رئاو گه‌ڕا هێنده عه‌ره‌قم پێ كرده‌وه ده‌تگوت من سه‌رۆكی ئه‌م حكومه‌ته‌و هه‌رێمه‌م و خه‌ڵك له‌ده‌ست من هاتۆته سه‌ر جاده... له‌خه‌جاڵه‌تیدا وام لێهاتووه به‌هه‌رحاڵ خواشیفای دام.
الاشتراك في:
تعليقات الرسالة (Atom)
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق